چۆن خۆت لە پەتای وەرزی و گۆرینی کەشوهەوا دەپارێزی؟

05/09/2020 - 19:26 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی
 
ئامادەکردن: سوزان سلیمان
پەتای وەرزی: ئەو نەخۆشیانەن کە لە ڕێگای ڤایرۆسەوە ڕێڕەوی هەناسەی مرۆڤ توش دەکەن، گوڕانکاری کەش و هەوا و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما هۆکارن بۆ چالاکبونی چەندین جۆری بەکتریا و ڤایرۆس و بلاوبونەوەی پەتا.
 
*هەلامەت و ئەنفلوەنزا، دوو نەخۆشی ڤایرۆسی جیاوازن و بەهۆی ڤایرۆسی جیاوازەوە کۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ توش دەکەن، بەشێوەیەکی گشتی 7-10 ڕۆژ بەردەوام دەبن.
هۆکارەکانی توشبون بە هەلامەت:
چەند جۆری جیاوازی ڤایروسن ، لەهەمویان بلاوتر Rhinovirusە، 50-80%ی حالەتەکانی توشبون بە هەلامەت بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوەیە، *هۆکارەکانی توشبون بە ئەنفلوەنزا: ڤایروسی ئەنفلوەنزایە لە جۆرەکانی AوB ، جۆری A بەهێزترە لە جۆری B ، و بە پێی پڕوتینی سەر ڕوی ڤایرۆسەکان جیادەکرێنەوە. *نیشانەکانی هەلامەت: 1.لوت گیران و هاتنی ئاو لە لوت. 2.ئازاری قورگ. 3.کۆکە ، پژمە. 4.سەرئێشە ، تا.
نیشانەکانی ئەنفلوەنزا: { زۆر جار هاوشێوەی نیشانەکانی هەڵامەتن بەڵام توندترن} 1.تای بەهێز 2.ئازاری قورگ و کۆکەی بەهێز 3.ئازاری ماسولکە ، بێهێزی ، ماندووبون و سەرئێشە.
ڕێگای گواستنەوە:
1.پژمە 2.کۆکە 3.بەرکەوتە لەگەل کەسی توشبوو 4.بەکارئینانی کەلوپەلی کەسی توشبوو (لاوازی بەرگری جەستە و کەم خەوی ڕێخۆشکەرن بۆ توشبون بەم نەخۆشیە)
ماکەکانی پەتای وەرزی: توشبوون بە پەتا لەوانەیە ببێتە هۆی سەرهەلدانی چەند نەخۆشی تر وەکوو: 1.هەوکردنی گوێ 2.هەوکردنی گیرفانەکانی لوت(جیوب) 3.هەوکردنی قوڕگ 4.هەوکردنی بۆڕیەکانی هەواو و سییەکان. لەکاتی سەرهەلدانی ئەم حالەتانە دەبێت سەرەدانی پزیشکی پسپۆر بکرێت.
چارەسەری: 1.زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان. 2.پشودان و مانەوە لە مالەوە. 3.مانەوەی جەستە بە گەرمی 4.وەرگرتنی دەرمانە ئازارشکێنەکان 5.دوربکەرەوە لە بەکارئینانی دژەبەکتریا.
خۆپاراستن: 1.زۆر دەست شوشتن 2.بەکارهێنانی ئەو خواردنانەی دەولەمەندن بە ڤیتامین C بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش وەکو(پرتەقال، لیمون ، سندی...) 3.خۆت بپارێزە لە جێگای قەرەبالغ و کەسی توشبوو 4.ئەنجامدانی وەرزش