ڤیتامین چاره‌سه‌رى كۆرۆنا نیه‌

17/08/2020 - 17:58 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

- بەکارهێنانی حەبی ڤیتامینەکانی وەکو (ڤیتامین D، ڤیتامین C ، زینک ، مەگنیسیۆم و ڤیتامین B12 و سیلینیۆم و چەندانی تر) هیچ سودێکی نیە بۆ چارەسەری کۆرۆنا و رێگاش ناگرێت بۆ تووشبوون بەکۆرۆنا !

- هەتا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی زانستی نیە بیسەلمێنی سوودی تەواوی هەیە بۆ چارەسەری نەخۆشی کۆرۆنا ئەو زانیاریانەی هەیە تەنها لە لێکۆلینەوەکان بەکارهاتووە.
- لەهیچ ووڵاتێکی ئەوروپیش ئامۆژگاری خەلک ناکرێت بۆ بەکارهێنانی ئەو هەموو حەبی ڤیتامیناتانە لەکاتی تووشبون بە کۆرۆنا.

-ئەگەر حەبی ڤیتامینات بەکاردەهێنی لەبەر ئەوەی کەمی ڤیتامیناتت هەیە ئەوە ئاساییە بیخۆی بەڵام هەرگیز بیر لەوە مەکەوە کەسوودی هەبێت بۆ چاکبوونەوەت لە کۆرۆنا ئەگەر کەمی ڤیتامینت نەبوو.

-رۆژانە میوەی جۆراو جۆر و شیر بخۆ کەپرن لە ڤیتامینات زۆر باشترە لە حەبی ڤیتامینات.
-رۆژانە خۆت بدە بەرخۆر ۱۰-۱٥ خولەک ڤیتامین D زۆر زیاتر وەردەگری لە حەب.
ئەی چ حەبەک بخۆم نیشانەکانی کۆرۆنام بە سوکی گرتیە لەماڵەوەم و تەنگەنەفەس نیمە و لەسەر جێگا نەکەوتیمە ؟
-تەنها حەبی پاراسیتامۆڵ ۱۰۰۰ملگم رۆژانە ٤ جار بەپێی پێویست ئەگەر ژان و تات هەبوو بیخۆ تا چوار جار ئاساییە زیاتر نا.

د.عەلی ئسماعیل جمیل
قوتابی بۆردی پزیشکی( دکتۆرا)
سوید