زێر شێرپه‌نجه‌ له‌ناو ده‌بات

12/08/2017 - 15:58 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌دا، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت به‌كارهێنانی زێر ده‌بێته‌ هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌.

زانایانی زانكۆی ''ئه‌دنه‌بره‌''ی سكۆتله‌ندی به‌ هاوكاری په‌یمانگه‌ی زانستی ورد له‌ زانكۆی ''سه‌رقسته‌''ی به‌ریتانی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر زێڕ كرد و پارچه‌ زێڕێكیان وه‌ك تۆز لێ كرد، پاشان ماده‌ی نانۆی ناسراو به‌ ''nanoparticles'' لێ ده‌رهێنا.

نه‌یانتوانی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجام بده‌ن، چونكه‌ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ببێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ له‌ خانه‌ نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ بۆ خانه‌ سه‌لامه‌ته‌كانی، ئاشكرایه‌ زێڕ مه‌ترسیدار نییه‌ و زیانی نییه‌، به‌ڵام توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ چالاككردنی ماده‌ كیمیایییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی بۆ شانه‌ زیندووه‌كانی جه‌سته‌.

هه‌ر بۆیه‌ نانۆكه‌یان كرده‌ ناو سه‌رنجێك و له‌گه‌ڵ ماده‌ی كیمیایی تێكه‌ڵیان كرد، كردیانه‌ ناو مێشكی ماسییه‌ك، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌ڵێكی تریش تاقی كرده‌وه‌، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ماده‌ بچووكه‌ی زێر ده‌بێته‌ هۆی هاندانی شانه‌ زیندووه‌كانی جه‌سته‌ له‌م نه‌خۆشییه‌ و پاراستنی له‌ گواستنه‌وه‌ی خانه‌كانی تووشبوو پێی.

پزیشكی پسپۆڕی ئه‌م بواره‌ ''ئه‌سیرا برۆشیتا''ی زانكۆی ''ئه‌دنه‌بره‌'' گوتی: ''ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك زانیاریمان له‌سه‌ر زێڕ دۆزییه‌وه‌، هه‌رگیز كه‌س به‌ بیریشیدا نه‌هاتووه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات، بۆمان ده‌ركه‌وت به‌كارهێنانی زێڕ ده‌بێته‌ هۆی پاراستن له‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ و وه‌ستانی زیادبوونی قۆناغی نه‌خۆشییه‌كه‌''

زیاتر گوتی'' پێویستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره‌ بۆ گه‌یشتن به‌و بڕوایه‌ی بتوانین له‌ مرۆڤدا تاقی بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام به‌ پێی سه‌ركه‌وتنی توێژینه‌وه‌كانمان بێ، ئه‌و كاته‌ زۆری نه‌ماوه‌''.