خواردنی زەیتی زەیتوون پێشی نان خواردن 10 سوودی هەیە

11/08/2017 - 17:30 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

 

زۆرجار باس لەسوودەكانی زەیتی زەیتون كراوە بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی توێژەران باس لەوەدەكەن، ئەگەر بێت و ئەو زەیتە پێشی نانی بخورێت كۆمەڵێك سوودی تایبەتی هەیە.

ماڵپەڕێكی تەندروستی بڵاویكردۆتەوە، زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی (A - K - D - H – E) كە وادەكەن ببێتە دژە ئۆكسیدێك لە جەستەدا، بۆیە بە یەكێك لە ماددە خۆراكییە بەسوودەكان دادەندرێت.

بەشێوەیەكی گشتی خواردنی زەیتی زەیتوون 10 سوودی هەیە كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. نەرمكەرەوەیەكی باشە بۆ گەدە لە حاڵەتی قەبزیداو كرداری هەرسكردن ڕێكدەخات.

2. كۆتایی بە برینی گەدەو هەوكردنەكان دەهێنێت.

3. یارمەتی دەرە لە ڕزگاربوون لە ئاوسانی سك و غازات.

4. ڕێژەی كۆلیسترۆلی زیان بەخش و چەورییە سیانییەكان ڕێكدەخات.

5. هەستی تێری زیاتر دەكات، بۆیە یارمەتی دەرە لە كەمكردنەوەی كێش بەبێ ئەنجامدا ڕێجیم.

6. ڕێگە دەگرێت لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان، بۆیە ڕووبەڕووی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان دەبێتەوە.

7. ڕێگە دەگرێت لە وەرینی قژو شێدارو پڕی دەكات.

8. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و موولوولەكانی خوێن كەمدەكاتەوە، هەروەها ڕێگە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتە دەگرێت.

9. جەستە دەپارێزێت لە شێرپەنجەی مەمك، بە پێچەوانەی زەیتە ڕووەكییەكانی تر كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەكەن.

10. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر كەمدەكاتەوە، توێژینەوەكان سەلـماندوویانە ئەو وڵاتانەی كە زەیتی زەیتون زۆر بەكاردەهێنن ناوەندی تووشبوونیان بە زەهایمەر كەمترە.