خواردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌

02/08/2017 - 16:06 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

نه‌خۆشیی شه‌كره‌ یه‌كێكه‌ له‌ باوترین نه‌خۆشییه‌كانی دنیا، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌نسۆلین و زیادبوونی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا دروست ده‌بێت، به‌ پێدانی ئه‌نسۆلین به‌كه‌سی تووشبوو ده‌توانین ڕێژه‌ی شه‌كر هاوسه‌نگ بكه‌ین.

ماڵپه‌ڕی ''getholistichealth'' توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ دوو جۆری سه‌ره‌كی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ هه‌یه‌، جۆری یه‌كه‌م به‌رگریی جه‌سته‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خانه‌كانی ئه‌نسۆلین و تێكیان ده‌شكێنێت، جۆری دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌سته‌ بۆ هاوسه‌نگكردنی شه‌كر له‌ خوێندا ناتوانێت بڕی پێویست ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م بێنێت.

نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی له‌ جۆری دووه‌م، زۆربه‌ی كات له‌ گه‌نجه‌كاندا روو ده‌دات، به‌پێی دوایین ئاماره‌كان ٩٠% گه‌نجی ئه‌مه‌ریكا تووشی شه‌كره‌ بوون له‌ جۆری دووه‌م.

زۆر جار ئافره‌تان له‌ كاتی دووگیانیاندا تووشی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ ده‌بن، چونكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كر له‌ خوێنیاندا كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌نسۆلین ناتوانێت ئه‌م ڕێژه‌ زۆره‌ هاوسه‌نگ بكات و پێی ده‌گوترێت شه‌كره‌ی دووگیانی.

لێره‌دا باسی خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات له‌ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا:
پێكهاته‌كان:
- یه‌ك سێوی سه‌وز.
- سێ كووپ سپێناغ.
- دوو گێره‌ز.
- نیو كووپ كه‌ره‌وزی هاڕاو.

چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی:
پێویسته‌ سه‌ره‌تا سێو و گێزه‌ره‌كه‌ بشۆیته‌وه‌ و توێكڵی سێوه‌كه‌ لا ببه‌یت و دواتر هه‌موو پێكهاته‌كان بخه‌یته‌ ناو خه‌ڵاته‌وه‌ و به‌جوانی تێكه‌ڵیان بكه‌یت، رۆژانه‌ یه‌ك كووپ به‌ سكی به‌تاڵ له‌م گیراوه‌یه‌ بخۆره‌وه‌.