گه‌وره‌ترین چه‌رخ وفه‌له‌كی جیهان له‌شاری دوبه‌ی دروستكرا

25/08/2021 - 09:25 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌مه‌ڕه‌نگ

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

لە شاری دوبەی ناوەندی بازرگانی ئیمارات گەورەترین چەرخ و فەلەک لەسەر ئاستی جیھان دروستکرا کە دەتوانێت لە یەک کاتدا ھەزار و ٧٥٠ کەس هەڵبگرێت.

ئەم چەرخ و فەلەکە کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بخرێتە خزمەتەوە ناوی عەین دووبەی (چاوی دوبەی)-یان لێ ناوە و لە ٨٨ کابینەی جیا پێکدێت. عەین دووبەی یەک خولی دەوری خۆی بە ٣٨ خوولەک تەواو دەکات و بە ٣٦٠ پلە دیمەنی ئەو شارە نیشانی سەردانیکەرانی دەدات.