دیجیتاڵ میدیای سپێده
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سان فرانسیسكۆ مردنی به‌ته‌مه‌نترین شمپانزی له ئه‌مریكا له ته‌مه‌نی 63 ساڵی راگه‌یاند.
ئه‌و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له پۆستێك له فه‌یسبوك نوسیوه "دڵته‌نگین به راگه‌یاندنی هه‌واڵی مردنی ئازیزه‌كه‌مان كوبی كه روحێكی جوانی هه‌بوو، و جێگای ئارامبه‌خشین بوو بۆ تیمی ئیمه كه له 7 ئه‌ندام پێكدێت، هه‌روه‌ك هاوڕێی پاراستنی مینی و ماجی بوو، كه بۆ ماوه‌ی 42 ساڵ له‌گه‌ڵیان ژیاوه".
رونیشیانكردهوه "كوبی كۆنترین نێری شمپانزی بوو له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له ئه‌مریكای باكور، و توانیبوو په‌یوه‌ندی دروستبكات له گه‌ڵ چه‌ندین نه‌وه له سه‌ردانیكه‌رانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان، و هه‌موویان خۆشیانده‌ویست".
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو "به دڵنیایه‌وه له‌ده‌ستدانی كوبی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مووان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت مینی و ماجی، كه كوبی به‌شێكی سه‌ره‌كی خێزانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سان فرانسیسكۆ بوو".
له كۆتاییه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی "له‌ده‌ستدانی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كارمه‌ندان و سه‌ردانیكه‌ران، چونكه ئه‌وان زۆر یادگاریان هه‌یه له‌گه‌ڵی".