ئه‌مریكا.. گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ 163 هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه‌

07/08/2020 - 19:58 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌مه‌ڕه‌نگ

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ١٧٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌‌ له‌و وڵاته‌ بۆ ١٦٢ هه‌زار و ٨٣٦ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئەمريكا كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر، بووه‌ته‌ ناوه‌ندی په‌تاكه‌ و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ وڵاته‌كه‌ تۆماركراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه‌ زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌ته نوێیه‌‌كانی تووشبوون له‌ وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، ٥٨ هه‌زار و ٤٤٤ كه‌س زیادیكردووه‌ و گه‌يشتووەتە پێنج ملیۆن و ٣٣ هه‌زار و ٧٢٣ كه‌س.

هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ هه‌زار و ١٧٦ كه‌س زیادیكردووه‌ و بووه‌ته‌ ١٦٢ هه‌زار و ٨٣٦ كه‌س.

ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان وەرگرتووە و چاكبوونەتەوە دوو مليۆن و ٥٧٧ هەزار و ژمارەى ئەو كەسانەى پشكنينى (COVID-19)يان بۆ كراوە ٦٣ مليۆن و ١٤٣ هەزارى تێپەڕاندووە.

لەسەرانسەرى جيهان له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه‌ لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له‌ بەڕازيل به‌‌ دوو مليۆن و ٩١٧ هه‌زار و ٥٦٢ حاڵه‌ت، هيندستان به‌‌ دوو مليۆن و ٤٠ هه‌زار و ٢٦١ حاڵه‌ت دێن.

لەسەر ئاستى ناوخۆی ئەمريكاش، ويلايەتى كاليفۆرنيا بە ٥٤١ هەزار و ٤٩٤ حاڵەتى تووشبوون لە پێشەنگى ئەو ولايەتانەيە كە زۆرترين كاريگەرى ڤايرۆسى كۆرۆنايان لەسەرە. له‌دوای كاليفۆرنياش هه‌ریەک له‌ فلۆريدا به ٥١٠ هه‌زار و ٣٨٩ حاڵه‌تى تووشبوون و تێكساسيش بە ٤٨٩ هەزار و ٧٣١ حاڵەت دێن.