لە شاری کەرکوک گروپێکی چەتە دەستگیركرا کە بازرگانی دەکەن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ

09/07/2020 - 13:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئاسایشی نیشتمانی له‌ شاری كه‌ركوك ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئاسایشی نیشتمانی لە شاری کەرکوک گروپێکی چەتەی دەستگیرکرد کە بازرگانی دەکەن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ. گروپەکە لە سێ کەس پێکدێن کە بریتین لە دوو ژن و پیاوێک

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی نیشتمانی دانیان بە تاوانەکانیان ناوە و کۆمەڵێک ناسنامەی ساختەشیان هەڵگرتووە لەگەڵ خۆیاندا.