نرخی نەوتی خاو دابەزی

26/08/2021 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

- یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت، به‌ ٧١ دۆلار و ٠٦ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت و یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به‌ ٦٨ دۆلار و ٠٥ سەنت فرۆشرا.

لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ ٧١ دۆلار و ٠٦ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٧٢ دۆلار و ٤٢ سەنت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٧١ دۆلار و ٢٨ سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٣٥ەوە، نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣١ دابه‌زینی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٧١ دۆلار و ٠٦ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه ‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ ٦٨ دۆلار و ٠٥ سەنت فرۆشرا.

خێرا بڵاوبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی خواست لەسەر نەوت بەردەوام کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست دەکەن.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧١ دۆلار و ١٦ سەنت بۆ ٧١ دۆلار و ٤٨ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٠ دۆلار و ٨٤ سه‌نت بۆ ٧٠ دۆلار و ٥٢ سەنت بمێنێتەوە.