نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بەرزبۆوه‌

25/08/2021 - 11:43 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ ٧٠ دۆلار و ٢١ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٧١ دۆلار و ٢٧ سەنت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٧٠ دۆلار و ٤١ سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٥٧ەوە، نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢٨ دابه‌زینی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٧٠ دۆلار و ٢١ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه ‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ ٦٧ دۆلار و ٣٣ سەنت فرۆشرا.

خێرا بڵاوبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمی رێژەی بەکارهێنانی ڤاکسین لە ئاسیا و بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی خواست لەسەر نەوت بەردەوام کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست دەکەن.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٠ دۆلار و ٢٨ سەنت بۆ ٧٠ دۆلار و ٥٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٦٩ دۆلار و ٩٩ سه‌نت بۆ ٦٩ دۆلار و ٧٠ سەنت بمێنێتەوە.