یەكەمین كۆبوونەوەی داڕشتنی بودجەی 2021 لە وەزارەتی دارایی بەڕێوەچوو

24/01/2021 - 16:45 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سەرلەبەیانی ئەمرۆیەكشەممە 24/1/2021 لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەڕێوەچوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیردەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجیی و قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت. لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.