دیجیتاڵ میدیاى سپێده
حکوومەتی عێراق بە ئامانجی ئەنجامدانی رووپێوی بوومەلەرزەناسیی بۆ گەڕان و دۆزینەوەی نەوت لە باشووری عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی رووسی واژووکرد.
لە راگەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی گرێبەستەكه، رووپێوی بوومەلەرزەناسیی بۆ گەڕان و دۆزینەوەی نەوت لە رووبەری ھەشت کیلۆمەتر چوارگۆشه لە پارێزگاکانی نەجەف و موسەننا باشووری عێراق، ئهنجامدهدرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو گرێبەستە لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای باشنەفت-ی رووسی واژووکراوە و له راگهیهنراوهكهدا ھاتووە: "وەزارەتی نەوت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی تایبەت بە وەبەرھێنان، ئەوەیش لە پێناو زیادکردنی یەدەگی نەوت".
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای باشنەفت، سێرگی شاشکۆڤ خۆشحاڵی خۆی بە واژووکردنی گرێبەستەکە نیشانداوە و رایگەیاندووە، ئومێد دەکەن ئەو ئامانجانەی کە لەچوارچێوەی گربەستەکەدا پلانیان بۆ دانراوە، بەدی بێن.
کۆمپانیای باشنەفت-ی رووسی بەپێی چەند گرێبەستێک لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژووکردووە لە ٢٠١٢وە کاری گەڕان و دۆزینەوە بە دوای نەوت و غاز لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق ئەنجام دەدات.