نرخی نەوتی خاوی برێنت به‌ 43،22 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

15/10/2020 - 11:38 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت، به‌ 43 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا و خاوی رۆژئاوای تێكساس-یش به‌ 40 دۆلار و 95 سه‌نت فرۆشرا.

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ 43 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 43 دۆلار و 43 سه‌نت و به‌ 43 دۆلار و 32 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:44دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 0،23 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 43دۆلار و22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ 40 دۆلار و 95 سه‌نت فرۆشرا.

نیگه‌رانییه‌كان له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه‌ سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 43 دۆلار و 20 سه‌نت بۆ 43 دۆلار و27سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 43 دۆلار و 13 سه‌نت بۆ 43 دۆلار و 06 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.