بەهای زێڕ بەراوورد بە چەند مانگی رابردوو دابه‌زین به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

11/08/2020 - 11:21 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان، هەندرێن وەرتی: "یەک مسقال زێڕی عەیار18 بە 299 هەزار، عەیار 21بە 350 هەزار، عەیار 22 بە 365 هەزار و عەیار 24 بە 398 هەزار دینارە".


لە ماوەی رابردوودا، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزترین ئاستدا دابوو، بەڵام ئەمڕۆ بەهاکەی بەراوورد بە چەند مانگی رابردوو دابەزی، گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان هۆکاری دابەزینەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزینەوەی ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن رووسیاوە دەگەڕێنێتەوە.

گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند : "ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک دابەزیووە بە جۆرێک یەک ئۆنس زێڕ 31،1 گرام، بە دوو هەزار و هەشت دۆلارە".

هەندرێن وەرتی گوتیشی: "یەک مسقال زێڕی عەیار 18 بە 299 هەزار، عەیار 21 بە 350 هەزار، عەیار 22 بە 365 هەزار و عەیار 24 بە 398 هەزار دینارە".

گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان، هەندرێن وەرتی لەبارەی دابەزینی بەهای زێڕ گوتی: "دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە رووسیا ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی دروستکردووە، نرخی زێڕ دابەزیووە".