عێراق فرۆشتنی 400 هزار بەرمیل نەوتی خۆی کەم دەکاته‌وه‌

07/08/2020 - 13:15 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە بەیانامەیەکی هاوبەش دا، عێراق و سعودیە پێگیربوونی خۆیان بە رێکەوتنی ئۆپیک پڵەسیان راگەیاند بۆ کەمکردنەوەی فرۆشتنی نەوت.

له نیسانی ئەمساڵ 2020 ، وڵاتانی ئۆپک پلەس (کە 23 وڵاتی نەوتی 13 لەوانە ئەندامانی ئۆپکن) رێکەوتن لەسەر کەمکردنەوەی فرۆشتنی نەوت بە رێژەی 9.7 ملیۆن بەرمیل رۆژانە، کە هەر وڵاتێک بە رێژەیەک فرۆشتنی نەوت نەوتی خۆیان کەمدەکەنه‌وه‌، عێراق و سعودیەش پێگیری خۆیان بەم کەمکردنەوه‌یان دوپاتکردەوە.

وەزیری نەوتی عێراقی رایگەیاندوه‌، عێراق 400 هەزار بەرمیلی تر رۆژانە لە نەوتی خۆی کەمتر دەفرۆشێت، کە کەمکردنی فرۆشتنی نەوتی عێراقی بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ئەمساڵ دەگاتە 1.2 ملیۆن بەرمیل رۆژانە.
ئەم کەمردنه‌وه‌یه‌ی خستنە بازاری نەوت، نرخی نەوت لە بازاری جیهاندا بە رێژەیەک به‌رزكردوه‌ته‌وه‌، کە دوێنێ پێنجشەممە (6/8/2020) نرخی نەوت گەیشتە سەروی 46 دۆلار.