بانكی رافده‌ین به‌بێ وه‌رگرتنی سو پێشینه‌ ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌رانی عێراق

07/08/2020 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بانكی رافده‌ین رایگه‌یاند، پێشینه‌ ده‌درێته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌رێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه‌ موچه‌ی مانگانه‌ وه‌رده‌گرن، به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ سویه‌ك،.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی بانكی رافده‌ینی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بڕیاردراوه‌ پێدانی پێشینه‌ی به‌بێ سو، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بگرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ له‌رێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه‌ موچه‌ی مانگانه‌ وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه‌ و له‌هه‌ر شوێنێك بن، ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌كه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن.

هه‌ردوو بانكی رافده‌ین سه‌ر به‌بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بڕی (5-50) ملیۆن دیناری به‌شێوه‌ی قه‌رزی درێژخایه‌ن ده‌داته‌ هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و پرۆژه‌ی دروستكردنی هه‌لیكار و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌.