گرنگترین مانشێتەکان

وه‌زاره‌تى كار له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ژارى پێداچونه‌وه‌ به‌ موچه‌ى چاودێری خێزان ده‌كات گرنگ

وه‌زاره‌تى كار له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ژارى پێداچونه‌وه‌ به‌ موچه‌ى چاودێری خێزان ده‌كات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم، بەنیازە لەسەر بنەمای هێڵی هەژاری، چاوخشاندنەوە بە لیستی موچەخۆرانی چاودێری خێزاندا بكات.

نەرمین ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند:" ئەو بنەمایەی موچەی چاودێری خێزانی لەڕابڕدوودا پێدراوە، تەنها حاڵەتەكانی لەبەرچاو گرتووە، نەك هێڵی هەژاری، بۆیە تێیدایە بژێوی ژیانی باشبووە، بەڵام بڕی (١٥٠) هەزاری چاودێری خێزانیان وەرگرتووە، ئەمەش نادادپەروەرییە ".

وتیشی:" پڕۆژەیەك بەڕێوەیە كە لەسەر بنەمای هێڵی هەژاری هاوكاری هاووڵاتیان بكرێت، بەڵام نازانرێت تا چەند سەردەگرێت ".

سەبارەت بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە، نەرمین ئەحمەد بە سایتی ئێس ئێن ئێنی وتووە: " بەنیازین تێستی ناوچە هەژارنشینەكانی هەولێر بكەین وەك دەستپێكی پڕۆژەكەو لەسەر بنەمای هێڵی هەژاری و بەگوێرەی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكان، دەستنیشانی ژمارەی ئەو خێزانانە بكەین كە پێویستیان بەهاوكاری حكومەت هەیە ".

وتیشی:" ئەنجامەكەی دەخەینە بەردەستی حكومەت، ئەگەر رەزامەندی لەسەر بدرێت، ئەوكاتە لەسەرتاسەری هەرێم ئەنجامدەدرێت ".

نەرمین ئەحمەد راشیگەیاند: دوای تەواوبوونی پڕۆژەكە، وەكو وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی داوا لەحكومەت دەكەین، ئەوكەسانەی ماوەی ساڵێك و هەشت مانگە موچەیان راگیراوە، لەوكاتەوە بۆیان ئەژمار بكرێت، بەڵام بڕیاردان لەسەر پرۆژەكە دەكەوێتەسەر حكومەت.
Share :

بەرنامە ئابوریه‌كان