گرنگترین مانشێتەکان

كاتى ده‌ستكارى كردنى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ ئاشكرا كرا گرنگ

كاتى ده‌ستكارى كردنى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ ئاشكرا كرا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە ئەنجومەنی وەزیران رایده‌گه‌یه‌نێت: گۆڕانکاریکردن لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە ئەولەویاتی کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و وادەکەشی ڕاگەیاند .

د. ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" بڕیاری دەستکاریکردنی مووچە دراوە و ئەولەویەتی کاری سەرۆکی حکومەتە، گۆڕانکاری لە مووچەی فەرمانبەرانیش دەکرێت بەئاراستەی باشترکردن ".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌:" پرۆسەی بایۆمەتری بەرەو کۆتایی دەڕوات، دوای تەواوکردنی پرۆژەکە، هەندێک وردەکاری ژمێریاری هەیە دوای بایۆمەتری، ئینجا دەکرێ کار لەسەر مووچەی فەرمانبەران بکرێت، چونکە بەم شێوەیە ناکرێت تا ئەو کاتەی ئاماری تەواو دێتە بەردەستی حکوومەت ".

خۆشناو وتووشیه‌تى:" ئاگاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە کراوەتەوە، لە کوردستانن و مووچە لە بەغداوە وەردەگرن، “دەبێت خۆیان یەکلا بکەنەوە، مووچەی کوردستانیان دەوێت یان بەغدا؟ بڕیارە دوای وردەکاریی بایۆمەتری، ئەم بڕیارانە کاریان لەسەر بکرێت ".

بەرنامە ئابوریه‌كان