هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزارەتی دادی عێراق: ڕێژەی قەرەباڵغی لە زیندانەكان گەیشتۆتە %300

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند: رێژەی قەرەباڵغی لە زیندانەكاندا تا كۆتایی ساڵی داهاتو بۆ 100% كەمدەبێتەوە و كۆمەڵێك بەڕێوبەرایەتی چاكسازی نوێ لە پێنچ پارێزگای عێراق دەكرێنەوە.
ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردوە، وەزارەتی داد پلانی هەیە بۆ نۆژەنكردنەوەی زیندانەكان و كەمكردنەوەی ڕێژەی قەرەباڵغی كە گەیشتۆتە لە سەدا 300 و ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدایە.
باسی لەوەشكردوە، چەند ڕێنمایەكیان پێگەشتوە بۆ ئەو مەبەستە، بریتی بون لە نۆژەنكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازی كە زۆرترین ژمارەی زیندانیان لەخۆدەگرێت و دامەزراندنی بەشی چاكسازی نوێ لە پارێزگاكانی بەغداد و نەینەوا و بەسرە و بابل و واست.
لعێبی، دڵنیای ئەوەشیداوە لە كۆتای ئەمساڵدا بەشێك لە بەڕێوەبەرایتەكان دەكرێنەوە و بەشێكی تریش لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتودا دەكرێنەوە، جگە لەوەش زیندانی ئەبوغرێب نۆژەن كراوەتەوە و دەتوانێت ژمارەیەكی زیاتر زیندانی وەرگرێت، بەمەش لە كۆتایی ئەم ساڵدا ڕێژەی قەرەباڵغی بۆ لە %100 كەم دەبێتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار