بەرگرى شارستانى سۆران ڕایدەگەیەنێت، تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لە دوێنێوە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری لەماڵ چووبووە دەرەوە و لە سنووری باڵەکایەتی دیارنەمابوو.
ئەمڕۆ یەك شەممە 5 ئایاری 2024 بەرێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئەو هاوڵاتییە بە مردووی لە کوێستانی زینوێ لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران دۆزرایەوە کە لە دوێنێوە دیارنەمابوو.
هاوڵاتییەکه ناوی حسێن حەسەن عەلی یه دانیشتووی قەزای ناوەندی سۆرانه تەمەنی 60 ساڵ زیاترە، دوێنێ شەممە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاریی روویان لە له کوێستانەکانی گوندی زینویی باڵەکایەتی کردبوو و دواتر دیارنەمابوو.