به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆڵه بارانبارینه‌ى كه‌هه‌رێمى كوردستان وناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه، پارێزگارى هه‌ولێرهۆشدارى ده‌دات له‌ده‌رچوونى هاوڵاتیان بۆ گه‌شت وسه‌یران له‌ئه‌مرۆ و سبه‌ى رۆژى هه‌ینى.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه زۆره‌ی كه‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی بارانی به‌هاره‌ی به‌خوڕ ببارێت.
پارێزگاى هه‌ولێر هۆشدارى ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆتان وخێزانه‌كه‌تان، تكایه له‌ئه‌مرۆ وسبه‌ى بۆ گه‌شت و سه‌یران سه‌ردانی سه‌یرانگه و ناوچه شاخاوییه‌كان مه‌كه‌ن.
ئه‌م هۆشدارییه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر له‌كاتێكدا دوێنێ له‌سنورى ناحیه‌ى كۆڕێ له‌قه‌زاى پیرمام، به‌هۆى بارانبارینه‌وه دیوارێك به‌سه‌ر چوار هاوڵاتى دا ڕووخاوه و به‌هۆیه‌وه ژنێكى دوو گیان گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌پێى كه‌شناسى هه‌رێم، له‌سه‌ره‌تاى هاتنى ئه‌م شه‌پۆله بارانبارینه بۆ ناوچه‌كانى هه‌رێك، زۆرترین رێژه‌ى بارانبارین له سنورى قه‌زاى ئامێدى و ئاكرێ بووه، هه‌ر به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌وه پله‌ى گه‌رما بۆ 5 پله داده‌به‌زێت.