وەزیری وزەی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان ڕایگەیاند کە ھیچ پلانێک لەسەر ئاستی جیھان، بۆ ھەنگاونان بە ئاراستەی وزەی سەوز نییە.
عەبدولعەزیز بن سەلمان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جھیانی کە لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا، گوتی: "با ڕوون بین، ئەمڕۆ ھیچ پلانێک بۆ ھەنگاونان بە ئاراستەی وزەی سەوز نییە کە پێویستە ھەمووان پێوەی پابەندبن".
ڕاشیگەیاند: "ھەنگاونان بە ئاراستەی وزەی سەوز دەبێت لەژێر کۆنترۆڵی کرداری و واقیعدا بێت، گومان لەوەدا نییە کە جیھان لە ماوەی داھاتوودا پێویستی بە ھەموو سەرچاوەکانی وزە دەبێت".
ڕۆژانە لە جیھاندا، ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوت بەکاردەھێندرێت، لە کاتێکدا کۆی دەردانی کاربۆن لەگەڵ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ساڵی 2023دا گەیشتووەتە نزیکەی 38 ملیار تۆن، بە بەراورد بە ساڵی 2022، بەڕێژی ١،١ لەسەدا زیادی کردووە.