هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق.. گەندەڵییەك بە قەبارەی 20 ملیار دۆلار لە بەندەری فاو ئاشكرا دەبێت

پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان كە خاڵی سەرەتای لە بەندەری فاو دەستپێ دەكات، دۆسیەیەكی ئاشكرابوونی گەندەڵی بە قەبارەی 20 ملیار دۆلار لەسەر دەكرێتەوە.

پەرلەمانی عێراق بە گوێرەی نووسراوێك لیژنەیەكی 13 كەسی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بكەن.

بە پێی نووسراوێكی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەكی 12 كەسی پێكهێندراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسیەیەكی گەندەڵی كە قەبارەكەی 20 ملیار دۆلارە و، چەند لایەن و كەسایەتییەكی سیاسی لە عێراق لە پڕۆژەی بەهەدەردانی سامانی گشتی پڕۆژەكە تێوەگلاون.

عالیە نوسەیف، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی جێبەجێ نەكردن و درەنگ كەوتنی لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە عێراق سامانێكی زۆری لەدەستداوە.

ناوبراو جەخت لەوە دەكاتەوە بەهۆی بوونی قەبارەیەكی گەورەی گەندەڵی پڕۆژەی بەندەری فاو لە ڕابردوودا بەرژەوەندیی نیشتمانی لەدەستداوە و بودجەیەكی زۆر لە پڕۆژەكەدا بەهەدەر دراوە.

لەساڵی 2010 بەردی بناغەی فراوانكردنی بەندەری فاو داندرا ، دواتر پڕۆژەكە بۆ رێگەی گەشەپێدان فراوانتر كراو، بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكرا. لە سەردەمی حكوومەتی مستەفا كازمی 500 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەكە خەرج كرا ، بەڵام دوای 14 ساڵ لەدانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە ، تاوەكو ئێستا بە هۆكاری جیا جیا دوا دەخرێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار