پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگهیاند: هاوڵاتیەک لە نزیک گوندی شێنێ سەر بەناحیەی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی ڕووبارێکی گوندەکە کەوتۆتە ناو ئاوەکە و بەو هۆیەشەوە خنکاوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردهوه، هاوڵاتیەکی خەڵکی ناحیەی چوار قوڕنە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا لە بەناوی (ج . ق) لەدایک بووی ساڵی 1997 لە سنوری نێوان عیراق - ئێران لە نزیک گوندی شێنێ سەر بەناحیەی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی ڕووبارێکی گوندەکە کەوتۆتە ناو ئاوەکە و بەو هۆیەشەوە خنکاوە.
ئاماژهیان بهوهشكرد، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکە گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ.