وەزارەتی حەجی سعودییە ئەو رێنماییە تەندروستییانەی بڵاوكردەوە كە لەسەر حاجیانی دەرەوەی سعودییە پێویستە جێبەجێی بكەن، ئەویش وەرگرتنی ڤاكسینی هەوكردنی پەردەی مێشك و ئیفلیجییە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڵاویكردەوە: ئەو رێنماییانەی لەسەر حاجییانی ناوخۆی سعودییە پێویستە بۆ ئەنجامدانی رێورەسمی حەج لەمساڵدا، لە ئەپڵیكەیشنی (صحتی) دیاریكراوە و بریتین لە، وەرگرتنی ڤاكسینێكی كۆرۆنای پەرەپێدراو، ڤاكسیۆنی ئەنفلۆنزا كە لەمساڵدا وەرگیرابێت، لەگەڵ ڤاكسینی هەوكردنی پەردەی مێشك.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی حەجی سعودییە ئاماژە بەوەشكراوە، حاجییانی دەرەوەی سعودیە لەسەریان پێویستە ڤاكسینی هەوكردنی پەردەی مێشكیان وەرگرتبێت بە مەرجێك ماوەی 10 رۆژ بەسەر وەرگرتنەكەیەدا ڕۆیشتبێت.
هەروەها لەسەر حاجیان پێویستە بەلایەنی كەمەوە ڤاكسینێكی دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵانیان وەرگرتبێت، وەزارەتی تەندروستی سعودییەش داوا دەكات ئەو كەسانەی نیازی ئەنجامدانی حەجییان هەیە و توشبوی ئەم نەخۆشسانە نەبن، بەهۆی ئەوەی ناتوانن رێورەوسەمەكە تەواوبكەن، ئەوانیش بریتین لە نەخۆشییەكانی: "راوەستانی گورچیلە و راوستانی دڵ و نەخۆشییەكانی سی و هەوكردنی جگەر و نەخۆشییەكانی دەمار".