وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: هێرشكردنه سه‌ر ره‌فه‌ح هیچ سودێكی نیه، به‌ڵكو ته‌نیا زیان به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: هێرشكردنه سه‌ر ره‌فه‌ح هیچ سودێكی نیه به‌ڵكو ته‌نها زیان به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌گه‌یه‌نێت،بۆیه ئه‌مریكا پشتیگیری هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح ناكات، داواشمان له ده‌سته‌ڵادارانی ئیسرائیل كردووه كه ئه‌و كاره ئه‌نجامنه‌ده‌ن.
وتیشی: له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست ئه‌وان وه‌ك ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ گروپی حه‌وت به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن و، له‌و باره‌یه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب له په‌یوه‌ندیدان، تاوه‌كو بتوانن له‌و ڕێگه‌یه كۆتایی به‌شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی ناچه‌كه بهێنن.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، بۆ رزگاربون له هێرشه‌كانی ئیسرائیل، زیاتر له نیوی دانیشتوانی غه‌ززه رویان له‌شاری ره‌فه‌ح كردوه، كه به‌و هۆیه‌وه له‌ئێستادا ژماره‌ی دانیشتوانی ره‌فەح پێنج هێنده زیادیكردوه، به‌شێكی زۆری ئاواره‌كانی شاری ره‌فه‌ح له قوتابخانه و پارك و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دۆخێكی ناهه‌مواردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.