رۆژی دوشه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌ریه‌كه له به‌رێوه‌به‌ره‌كانی بانكی رافیده‌ین و ره‌شید بانگهێشتی باره‌گای لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كرێن به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق كردوه و داوای بانگهێشتكردنی هه‌ردو به‌رێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شید ده‌كات.
له نوسراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی عێراق هاتوه، وه‌زیری داراییی عێراق ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه رۆژی دوشه‌ممه كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ له باره‌گای لیژنه‌ی ده‌ستپاكی هه‌ریه‌كه له به‌رێوه‌به‌ره‌كانی بانكی رافیده‌ین و ره‌شید ئاماده‌بن
باس لهوهشكراوه، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌گه‌ڵ ئه‌و دو به‌رێوه‌به‌ره‌ی بانك گفتوگۆ له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، كه پێده‌چێت په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات بۆ پڕۆسه‌ى ته‌وتینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه تا ئێستا ئه‌نجام نه‌دراوه یه‌كێكیه له بڕیاره گرنگه‌كانى دادگاى فیدراڵى بۆ چاره‌سه‌رى موچه‌ى فهرمانرهانى هه‌رێمى كوردستان.