شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، "شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەمڕۆ گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، ئەمەیش لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەكی فەرمیدا".
لەراگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە كە ، "بڕیارە شاندەكە ، لە سەردانەكەیدا كە دوو ڕۆژە دەخاینێت، دەستبكات بەبەستنی زنجیرەیەك گفتوگۆی دوو قۆڵی و دیدار لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی توركیا، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسێی گرنگی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، بەتایبەتی دۆسیەكانی ئاسایش ، ئاو، و ئابووری، و بوژاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە ئاستە جیاوازەكاندا، بە شێوەیەك كە ئاوات و بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلەكە بەدەستبهێنێت".