بریاره سبه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه بریارى به‌ئه‌ندامبوونى فه‌له‌ستین وه‌ك ئه‌ندامێكى ته‌واو له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا بدات.
نوێنه‌رایه‌تى به‌رده‌وامى فه‌له‌ستتین له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس بڵاویكرده‌وه: وڵاتى جه‌زائیر پرۆژه بریارێكى به‌ناوى كۆمه‌ڵه‌ى عه‌ره‌بیه ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كردوه وتێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: فه‌له‌ستین وه‌ك ئه‌ندامێكى ته‌واو له‌كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان قه‌بوڵ بكرێت.
له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه بریاره‌ى وڵاتى جه‌زائیر، بریاره سبه‌ى پرۆژه‌كه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دا بخرێته ده‌نگدانه‌وه، وكۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به فه‌له‌ستین له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیرانیش به‌رێوه‌ده‌چێت.
پێشتریش ئیداره‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد بوو: ئه‌گه‌ر بێت وپرۆژه بریارى به ئه‌ندامبوونى ته‌واوه‌تى فه‌له‌ستین له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بخرێته ده‌نگدانه‌وه ئه‌وان مافى ڤیتۆ به‌كارى ده‌هێنن.
له 29ى تشرینى دووه‌مى 2012 فه‌له‌ستین وه‌ك ئه‌ندامێكى نا كارا به‌سیفه‌تى چاو‌دێر له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ستى هێناوه، ئه‌مه‌ش له‌دواى بریارێكى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ.