هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن ماوەی 13 ساڵە لە دابەزیندایە

ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە مانگی تشرینی یەكەمی 2023دا، 595 هەزار كەس كەمی كردووە و دابەزیووە بۆ 124 ملیۆن و 352 كەس.

بە پێی ئەو داتایانەی كە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و گەیاندنەوە ڕاگەیاندراوە، ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن ماوەی 13 ساڵە لە دابەزیندایە و ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە تشرینی یەكەمی 2023دا، بۆ 124 ملیۆن و 352 كەس دابەزیووە.

بە پێی ئەو داتایە، لە ساڵی 1950ەوە ئەوە یەكەمجارە ئەو دابەزینە لەسەر ئاستی دانیشتووانی ژاپۆن تۆمار بكرێت.لە ژاپۆن، ژمارەی دانیشتووانی سەرووی تەمەن 65 ساڵ، 36 ملیۆن و 227 هەزار كەس بووە.

لە كاتێكدا ڕێژەی ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەرووی 75 ساڵە لە ژاپۆن گەیشتووەتە لەسەدا 20، تەنیا 14 ملیۆن و 173 هەزار كەس تەمەنیان لە ژێر 14 ساڵانە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار