سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاگادار بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاندوه: كوتله سه‌ركه‌وتووه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنى سه‌رۆكى حكومه‌تى خۆجێى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و ته‌واوى پۆسته‌كانى دیكه بۆ ئه‌وه‌ى ئیداره‌دانى شاره‌كه به‌هاوبه‌شى بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندوه: كوتله سه‌ركه‌وتووه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر ناونانى پارێزگارى كه‌ركوك وهه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا.
جه‌ختیشى له‌وه‌كرده‌وه: دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوودانى له‌واشنتۆن، كوتله سه‌ركه‌وتووه‌كانى كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه و گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌باره‌ى ناونانى پارێزگارى كه‌ركوك، هه‌روه‌ها راگه‌یاندنى پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌پێى بنه‌ماى ئیداره‌دانى هاوبه‌ش وبه‌بێ پشتگوێخستنى هیچ پێكهاته‌یه‌ك كه‌به‌شدار بێت له حكومه‌تى خۆجێى دا.
له 18 كانوونى یه‌كه‌مى 2023 له‌پارێزگاى كه‌ركوك یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى خۆجێى تێدا ئه‌نجامدرا كه دواین جار له ساڵى 2005 ئه‌نجامدرا بوو، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى خۆجێى و پۆسته باڵاكانى شاره‌كه یه‌كلایى نه‌كراونه‌ته‌وه ولایه‌نه‌كان ناكۆكن، محمد شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێكهاته ولایه‌نه‌كانى شاره‌كه له‌به‌غدا ئه‌نجامیداوه له‌پێناو راگه‌یاندنى حكومه‌تى خۆجێى.