سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، به‌نیازنین هێرش بۆ سه‌ر وڵاتانی ناتۆ ئه‌نجامبده‌ن
ڤلادیمێر پوتن، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕووسیا به‌نیاز نییه هێرش بۆ سه‌ر وڵاتانی ناتۆ ئه‌نجامبدات و،ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی هێرشیش بۆ سه‌ر وڵاتانی باڵتیك و پۆڵه‌ندا، شتێكی ته‌واو بێمانایه.
وتیشی، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه بڵاوده‌كرێنه‌وه له‌باره‌ی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر وڵاتانی ناتۆ ته‌واو بێمانان و ڕێگایه‌كی تره بۆ فریودانی گه‌لان، تاكو خه‌رجی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن و، بارگرانی له‌سه‌ر شانی ئه‌و وڵاتانه زیاد بكه‌ن".
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا پوتن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ساڵی 2022دا ڕووسیا 72 ملیار دۆلاری بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی خه‌رج خه‌رجكردووه، ئه‌مه‌ریكاش 811 ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج كرد، بۆیه ناتوانرێت به‌م ڕێژه‌یه شه‌ڕی ناتۆ بكرێت.