وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر لە پارێزگاكانی هەرێم لە ستانداردی جیهانی دەرنەچووە به‌پێی ستانداردی جیهانی پێویسته له‌نێوان 9 بۆ 15 له‌سه‌د بێت، له‌هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێم نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و رێژه‌یه
جومانه غهللای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له باره‌ى كورسیه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، به‌پشتبه‌ستن به‌بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دیاریكراون، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى ئه‌و پارێزگایه ده‌ركه‌وت، 79 هه‌زارو 729 ده‌نگده‌ر له‌پارێزگاكه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، به‌و پێیه‌ش هه‌ڵه‌بجه 3 كورسی به‌رده‌كه‌وێت هاوكات 5 بنكه‌ی تۆماركردنیشی ده‌بێت.
له‌باره‌ى گرفتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ر كه پێشتر ره‌خنه له كۆمسیۆن گیرابوو له‌وباره‌وه، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: گرفتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری له رێژه‌ی ستانداردی جیهانی ده‌رنه‌چووه له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، به‌پێی ستانداردی جیهانی پێویسته له‌نێوان 9 بۆ 15 له‌سه‌د بێت، له‌هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێم نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و رێژه‌یه، له‌پارێزگای هه‌ولێر ته‌نها 14 له‌سه‌د په‌نجه‌مۆر ناخوێنرێته‌وه، هاوكات له‌پارێزگای سلێمانی 13 له‌سه‌ده و له‌دهۆكیش ته‌نها 11 له‌سه‌دی ده‌نگده‌ر په‌نجه‌مۆریان ناخوێنرێته‌وه.