هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئامەد.. كۆبونەوەی جەماوەری بانگەشەی ئاكپارتی بە ئامادەبوونی ئەردوغان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانیەكان لە توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆ كۆماری ئەو وڵاتە و سەرۆكی ئاكپارتی سەردانی شاری ئامەدی باكوری كوردستانی كرد و كۆبوونەوەی جەماوەی لەگەڵ خەڵكی شاری ئەو شارە كوردیە رێكخست و داوای پشتیوانی كرد بۆ كاندیدی پارتەكەی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی ئامەد.

لە دەستپێكی گوتارەكەیدا ئەردۆغان بە زمانی كوردی سڵاوی لە هاووڵاتییانی بەشدار لە كۆبوونەوە جەماوەرییەكە كرد و گوتی (سەر سەران، سەر چاڤان هاتن) ئەردۆغان ئەوەشی گوت ئێوە پێشوازیتان لێ كردین، منیش بە گوتنی سەر سەر و سەر چاوم سڵاوتان لێدەكەم.

سەرۆك كۆماری توركیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە كۆبوونەوەی لەگەڵ هاووڵاتییان شاری ئامەد گوتی: ئەو شارە مێژوویەكی دێرینی هەیە كە هەر لە سەردەمی ئارتوغولەوە تا سەلچوقی و لە عوسمانییەوە تا كۆماری ناوەندی عیرفان و كلتوورە بووە لە ناوچەكە،

لە وتارێكدا ئەردۆغان رایگەیاند، دەنگی ئامەد بۆ كاندیدی ئاك پارتیە و یەكلاكەرەوەیە، كەس ناتوانێت بێتە نێوانی ئێمە و خەڵكی ئامەد.

كۆبوونەوە جەماوەریەكەی ئاك پارتی لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان بە ئامادەبوونی 70 هەزار كەس بەرێوەچوو، سەرۆك كۆماری توركیا داوای لە دەنگدەرانی كورد كرد لە شاری ئامەد دەنگ بە حزبەكەی ئەو بدەن و بەڵێنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئابوری بە خەڵكی ئامەد دا.

بۆ هەڵبژاردنی شاروانیەكان لە شاری ئامەد كە بڕیارە هاوشانی سەرجەم شارەكانی توركیا لە رۆژی 31 ئەم مانگە هەڵبژاردنەكە بەڕێوەبچێت، دەم پارتی و ئاكپارتی، هەوڵی بردنەوەی پۆستی سەرۆكی گەورە شارەوانیی ئامەد دەدەن كە ئێستا لەدەست پارتی قەیوومی ئەو وڵاتەیە.

ئەردۆغان لە كۆبوونەوكەی ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەكرد، شاری ئامەد نەخشەی توركیا تەواو دەكات و هیچ كاتێك ڕێگە بەوە نادەن كێشە بكەوێتە نێوانیان لەگەڵ كورد.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار