هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پوتین: ئەمریکا هەوڵ دەدات باوەڕ بە جیهان بهێنێت کیێڤ دەستی لە هێرشەکەی مۆسکۆدا نییە

سەرۆکی رووسيا، ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا هەوڵ دەدات باوەڕ بە جیهان بهێنێت بەوەی کیێڤ دەستی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆدا نییە و، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەم هێرشە خوێناویەی ئەنجامداوە.

سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی هۆڵی کۆنسێرتی کرۆکوس و گرتنەبەری ڕێکارییەکان، پوتین لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت و ناوچەکە و بەڕێوەبەرانی دەزگای هەواڵگریی و هێزەکانی ئاسایش کۆبووەوە.

لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەشی کرد، پوتین داوای زانیاری لە بەرپرسان کرد لە بارەی بەرەوپێشچوونی لێکۆڵینەوەکان و ناساندنی هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە هێرشە تیرۆریستییەکەدا هەبووە، لەگەڵ ڕێکخەران و هاندەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە.

پوتین باسی لەوە کرد کە پێویستە لێکۆڵینەوەکە بە شێوەیەکی بابەتیانە و بە پیشەیی و بەبێ هیچ لایەنگرییەکی سیاسی ئەنجام بدرێت و ڕایگەیاند: "دەزانین ئەم تاوانە لەلایەن ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە ئەنجامدراوە، کە جیهانی ئیسلامی چەندین سەدەیە بەرەنگاری ئایدۆلۆژییەکەی دەبێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا بەپێی زانیاریە هەواڵگیرییەکان دەبینین ئەمریکا لە ڕێگەی کەناڵە جۆراوجۆرەکان و مانگە دەستکردەکانەوە هەوڵدەدات باوەڕ بە جیهان بکات بەوەی کیێڤ دەستی نییە لە هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆدا و، شوێنکەوتووان و ئەندامانی ڕێکخراوی داعش کە لە ڕووسیادا قەدەغەیە هێرشە تیرۆریستییە خوێناوییەکەی ئەنجامداوە. دەزانین ئەم ستەمە کە دژی ڕووسیا و گەلەکەی کراوە بە دەستی کێ ئەنجامدراوە. تیشکمان لەسەر ئەوەیە کێ داوای کردووە".

پوتین باسی لەوە کرد کە لە میانی کاری هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی و هێزەکانی دیکەدا وەڵامی ژمارەیەکی زۆر پرسیاریان وەرگرتووە و، پرسیاری ئەوەی کرد ئایا بەڕاستی ڕێکخراوە توندڕەوەکان ئارەزووی هێرش کردنە سەر ڕووسیایان هەیە کە مۆسکۆ لەگەڵ چارەسەرێکی دادپەروەرانەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

گوتیشی: "باشە ئیسلامییە توندڕەوەکان کە بەناو خۆیان وەک مسڵمانی بەرگریکار لە ئیسلامی پاک دادەنێن، چۆن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ستەمی گەورە ئەنجام دەدەن؟".

هەروەها سەرۆکی ڕووسیا پوتین ڕایگەیاند: "کێ سوودمەندی ئەم کارەیە؟ لەوانەیە ئەم دڕندەییە تەنیا یەک ئەڵقە بێت لە زنجیرەیەک هەوڵی ئەوانەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەسەر دەستی ڕژێمی کیێڤی نێونازی دژی وڵاتەکەمان شەڕ دەکەن. هەروەها وەک دەزانرێت نازییەکان سڵناکەنەوە لە پەنابردنە بەر پیسترین و نامرۆڤانەترین ئامڕاز بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار