هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى: چاودێرى هه‌ڵبژاردنى كوردستان و ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین به‌ پێى بڕیاره‌كانمان

سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانیان ده‌بێت

له‌ میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌ گه‌ڵ سه‌رۆ كۆمارى عێراق، دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بود سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌، دادگای فیدڕاڵی به‌ یه‌ك دوری له‌گه‌ڵ هه‌موان ده‌وه‌ستێت و په‌رۆشی كاركردنه‌ به‌ ده‌ستور و یاساكان له‌ عێاقدا، گوتیشى پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ به‌بێ دواكه‌وتن و به‌پێى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانیان ده‌بێت.

دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بود ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، دادگای باڵای فیدراڵی ئاماده‌یه‌ بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و مافانه‌ى له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوردا بۆ هاوڵاتیانى عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ فه‌راهه‌مكراوه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار