هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

یەكگرتوو: لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت

وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: وەك یەكگرتوو لەگەڵ ئەوەن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجامبدرێت.

لە لێدوانێكدا وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كەناڵی سپێدەی ڕاگەیاند: سەرەرای رێزمان بۆ ئەو لایەنانەی كە هەڵوێستی جیاوازیان لەمەر بەشداریكردن له هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەربڕیوە ، بەڵام ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵبژاردن بە پێویستیەكی نیشتمانی و ئیستحقاقێكی میلی دەزانین، و لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

بەپێی ئەو وادەی كە سەرۆكایەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دیاریكردووە، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رێكەوتی 10-6-2024 ئەنجامبدرێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار