به‌هۆى بارانبارینێكى زۆر له‌ناوه‌ندى شارى دهۆك، لافاو دروست بووه وبه‌هۆیه‌وه دوو هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌رگرى شارستانى له‌دهۆك رایگه‌یاندوه: به‌هۆى دروست بوونى لافاو له‌گه‌ڕه‌كى نزاركێ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه وتیمه‌كانیان سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانیانن.
به‌رگرى شارستانى دهۆك هاوڵاتیانى شاره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه بۆ كارى زۆر پێویست نه‌بێت نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كانیان و هاتووچۆ به‌شه‌قامه‌كاندا نه‌كه‌ن، چونكه مه‌ترسیداره، و ئه‌گه‌رى رووداوى نه‌خوازراو و لافاو وئاسته‌نگى هاتووچۆ هه‌یه له‌نێو شاره‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڕه‌كى به‌رۆشكێ لافاوێكى گه‌وره دروستبووه وئاسته‌نگى بۆ هاتووچۆ دروست كردوه و هاوڵاتیان ناتوانن به‌م به‌یانه بچنه سه‌ر كاره‌كانیان كه شه‌قامى دوو سایدى به‌رۆشكێ پڕ ئاو بووه.
رێگاى نێوان زاویته و دهۆكیش داخراوه‌یه به‌هۆى دروستبوونى لافاو له‌شه‌قامى سه‌ره‌كى نێوانیان كه‌ئاسته‌نگى بۆ هاتووچۆى نێوان ناوچه‌كانى قه‌زاى ئامێدى و زاویته ودهۆك دروست كردوه.
شه‌وى رابردوو شه‌پۆڵێكى بارانبارین ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه و تا چه‌ند رۆژى دیكه شه‌پۆله‌كه به‌رده‌وامى ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ناوچه شاخاوییه‌كان.