له ڕۆمانیا ده‌ست به كاره‌كانی دروستكردنی گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ناتۆ كراوه كه تێچووه‌كه‌ی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلاره.
میدیاكانی ڕۆمانیا بڵاویان كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌یان دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستكردنی بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی ناتۆ له ڕۆمانیا ته‌رخان كردووه.
باسیان له‌وه‌ش كردووه كه له‌ئێستادا، ده‌ست به كاره‌كانی دروستكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كه كراوه.
له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا، 57هه‌مین بنكه‌ی ئاسمانی له نزیك شاری كۆنستانتا ڕۆژهه‌ڵاتی ڕۆمانیا فراوان ده‌كرێت كه دواتر بۆ میوانداریكردنی نزیكه‌ی 10 هه‌زار كارمه‌ندی ناتۆ و خێزانه‌كانیان ئاماده ده‌كرێت.
بنكه‌كه، ژێرخانی سه‌رباز و دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك قوتابخانه، باخچه‌ی ساوایان، فرۆشگا، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێت.