یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به توندی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی داگیركراوی ئۆكراینای سه‌ركۆنه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا له‌ناو خاكی ئۆكراینا، نایاسایین.
فه‌رمانگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا كه له نێوان 15 بۆ 17ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چووه، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامی شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا له "كه‌شێكی زۆر سنووردار"دا ئه‌نجامدراوه.
ڕاشیگه‌یاندووه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به توندی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا له‌و ناوچانه‌ی ئۆكراینا كه داگیركراون، سه‌ركۆنه ده‌كات.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه ڕووسیا به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌ناو خاكی ئۆكراینا، یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه، له‌وانه‌ش په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جگه له‌وه‌ش سه‌ربه‌خۆیی، سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكرانیای پێشێل كردووه.
دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا له‌ناو خاكی ئۆكراینا نانێت، چونكه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا له‌ناو خاكی ئۆكراینا، نایاسایین.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا له ڕۆژانی نێوان 15 و 17ی ئه‌م مانگه له نیمچه دوورگه‌ی كریمیا و ناوچه‌كانی دۆنێتسك، ڵوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژییا له ئۆكراینا ئه‌نجام دران.
له ساڵی 2014دا، نیمچه‌ی دوورگه‌ی كریمیا كه سه‌ربه ئۆكراینا بوو، له‌لایه‌ن مۆسكۆوه لێكێندرا به خاكی ڕووسیا.
ڕۆژی 24ی مانگی شوباتی 2022،هێرشی سه‌ربازیی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا ده‌ستی پێ كرد كه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
له 30ی ئه‌یلوولی 2022دا، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به‌ڵگانه‌مه‌یه‌كی له‌باره‌ی لكاندنی چوار ناوچه‌ی ئۆكراینا به خاكی ڕووسیا كه برتیین له دۆنێتسك، ڵوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژییا به خاكی رووسیاوه واژوو كرد.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڤلادیمیر پوتین، له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه به‌توندی سه‌ركۆنه كرا.