هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

جۆزێپ بۆرێل: غەززە پێش جەنگ گەورەترین گرتووخانە بوو، ئێستاش گەورەترین گۆڕستانە

نوێنەری باڵای یەكێتی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ ئاماژەی بەوە كرد كە ئیسرائیل بە ڕێگریی كردن لە چوونە ناوەوەی هاوكاری بۆ غەززە، برسێتی وەك چەك بەكارهێناوە.

لە میانی بەشداریكردنی لە سێیەمین كۆڕبەندی مرۆیی ئەورووپا كە لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا بەڕێوەچوو، بۆرێل گوتارێكی پێشكەش كرد.

لە گوتارەكەیدا بۆرێل ڕایگەیاند: "ئیدی غەززە لە لێواری برسێتییدا نییە، بەڵكو لە برسێتییدایە. باشەی كەوایە چی بكەین؟ ناتوانین تەماشاكاری مردنی فەڵەستینیەكانبین لە برساندا. چی بكەین؟ چونكە كارەساتێكی سروشتیی نییە. ئەمە لافاو نییە. ئەمە بوومەلەرزە نییە. تەواو دەستكردنی مرۆڤە، لەلایەن كێوە؟ ئادەی با بوێرانە ئەمە بڵێین. لەلایەن ئەو كەسەی ڕێگە نادات هاوكاری مرۆیی بچێتەژوورەوە بۆ غەززە".

نوێنەری باڵای یەكێتی ئەورووپا گوتیشی: سەدان بارهەڵگر چاوەڕوانی چوونەژوورەوەن، پێویستە خاڵەكانی تێپەڕبوون بەشێوەیەكی كاریگەر چالاك بكرێن و خاڵی زیاد بۆ تێپەڕبوون بكرێنەوە، ئەمە تەنیا ئیرادەی سیاسییە و دەبێت ئیسرائیل ئەمە بكات".

بۆرێل باسی لەوەش كرد كە هاوكارییەكان لەوێدا چاوەڕوانن و گوتی: "بارهەڵگرەكان ڕاوەستاون. لەكاتێكدا خەڵكی دەمرن، دەروازەكانی چوونەژوورەوە بە دەستی ئەنقەست داخراون. بە فڕۆكە و پەڕەشوت هاوكاری دەنێرین، بەڵام فڕۆكەخانەیەك هەیە كە یەك كاتژمێر دوورە. بۆچی ناینێرین بۆ فڕۆكەخانە؟ چونكە ڕێگە نادەن. برسێتیی وەك چەك بەكاردەهێندرێت''.

هەروەها نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا بۆرێل ڕایگەیاند: "غەززە پێش جەنگ گەورەترین گرتووخانەی كراوە بوو، ئەمڕۆش گەورەترین گۆڕستانی كراوەیە".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار