دارا سێكانیانی رایدهگهیهنێت،"لە ئێستاوە تای هەڵبژاردن بە هەندێک کەس و لایەنەوە دەرکەوتووە، سروشتی تاش وایە زۆر جار کە قسە دەکەیت ئاگات لە خۆت نییە، بەداخەوە بەم لێدوان و وتانە دەیانەوێت ئەو نەهامەتییە لە بیر هاووڵاتییانی کوردستان ببەنەوه"
دارا سێکانیانی - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له بڵاوكراوهیهكدا رایدهگهیهنێت،" ئەگەرچی چەند مانگێکی ماوە بۆ هەڵبژاردن بەڵام، لە ئێستاوە تای هەڵبژاردن بە هەندێک کەس و لایەنەوە دەرکەوتووە، سروشتی تاش وایە زۆر جار کە قسە دەکەیت ئاگات لە خۆت نییە، تا ئاسەوارەکەی زۆر جار وڕێنەی لێ دەکەوێتەوە."
دهشلێت،" بەداخەوە بەم لێدوان و وتانە دەیانەوێت ئەو نەهامەتییە لە بیر هاووڵاتییانی کوردستان ببەنەوە لە کاتێکدا لە بەغداوە پارە هاتووە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان بەڵام حکومەتی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووە بە سێ (٣) مانگی ساڵی ڕابردوو (٢) مانگی ئەمساڵ واتە پێنح (٥) مانگە حکومەتی کاربەڕێکەر تەنیا یەک (١) مووچەی داوە لە کاتێکدا داهاتی پێنج (٥) مانگی ناو خۆ و ئەو پڕە پارەیەی لە بەغداوە هاتووە لەبەردەستدایە ئەمە ئەوپەڕی بێڕێزییە بە ژیان و قووتی هاووڵاتییانی کوردستان بەگشتی و مووچەخۆران و خانەنشینان بەتایبەتی."